رووداو - سکای نیوز
بەهۆی هێرشێکی ئاسمانی سەرکردەیەکی باڵای داعش لە سووریا کوژرا. بەهۆی هێرشە ئاسمانییەكانی رووسیاش 11 ناوەندی سەرکردایەتی داعش خاپوورکراون.
بەپێی زانیارییەكانی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە ناوەندەکەی لە وڵاتی بەریتانیایە، عەبدول موحسین عەبدوڵڵا ئیبراهیم ئەلشارخ، کە خەڵکی عەرەبستانی سعودیەیە و بە سنفی ئەلنەسر ناسراوە، لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە سووریا کوژراوە.
سەرۆکی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، كە تاوەكو ئێستا روون نییە ئەو هێرشە لەلایەن فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بە سەرپەرشتی ئەمەریکا ئەنجامدراوە، یان لەلایەن فڕۆکەکانی رووسیاوە كە ماوەیەكە بەچڕی گرووپە چەكدارەكان لەو وڵاتە بۆردوومان دەكەن.
لە 24 کاژێری رابردوودا رووسیا 36 هێرشی ئاسمانی بۆسهر 49 بنكە و بارهگای داعش له سووریا ئەنجامداون. بەپێی راگەیێندراوێكی وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتەش، لە هێرشەكاندا 11 ناوەندی سەرکردایەتی داعش خاپوورکراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ