بەوێنە: شەوێک لە سووریا

رووداو - haberler

هەرچەندە هێشتا شەڕ لە نێوان لایەنگرانی رژێمەكەی بەشار ئەسەد و بەرهەڵستكارانی بەردەوامە، بەڵام شەوانی سووریا بەدەرنین لە ئاهەنگ گێڕان و كەیف و خۆشی. 

بەپێی ئاماری رێكخراوی مافی مرۆڤی سووریا لە سەرەتای دەستپێكردنی سەرهەڵدانەكانی سووریا لە ساڵی 2011 تاوەكو ئێستا 101 هەزار  و513 كەس كوژراون و بە هۆكاری هەمەجۆریش 215 هەزار كەس دەستگیركراون، هاوكات 3 هەزار كەسیش ماڵ و حاڵیان وێران بووە.

بەپێچەوانەی توندوتیژییەكان، زۆرن ئەو كەسانەی شەوان حەز بە چوونەدەرەوە دەكەن و بەشداری ئاهەنگەكان دەكەن، ئەمەش رووێكی دیكەی سووریا دەردەخات.