بوومەلەرزەیەک پارێزگای حەمای سووریای هەژاند

16-08-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە پارێزگای حەمای سووریا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.2 پلەی رێختەر روویدا. بوومەلەرزەکە پارێزگاکانی هاتای و عوسمانییەی تورکیا و کیلیس و دیلۆکی باکووری کوردستانی لەراندەوە. 
 
بەپێی داتاکانی سەنتەری بومەلەرزەزانی ئەورووپا، ئەمڕۆ هەینی، 16ـی ئاب بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.2 رێختەر لە پارێزگای حەمای سووریا روویداوە، شارۆچکەی سەلەمییە چەقی بوومەلەرزەکە بووە و لە چەند پارێزگایەکی تورکیا و باکووری کوردستانیش هەستی پێکراوە.  
 
سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا - ئافاد لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، کاژێر13:15 خولەکی ئەمڕۆ هەینی 16ـی ئاب، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.2 پلەی رێختەر لە پارێزگای حەما روویداوە.
 
چەقی بوومەلەرزەکە شارۆچکەی سەلەمییە بووە کە بە دووری 119 کیلۆمەتر لە شارۆچکەی یایلاداغی سەر بە پارێزگای هاتای تورکیا هەڵکەوتووە. 
 
بەگوێرەی ئافاد، بوومەلەرزەکە لە قوڵایی حەوت کیلۆمەتر تۆمار کراوە.
 
بوومەلەرزەکە لە پارێزگاکانی هاتای و عوسمانییەی تورکیا و کیلیس و دیلۆکی باکووری کوردستان هەستیپێکراوە و ترس و دڵەراوکێی لە نێو خەڵکی دروستکردووە. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ماهر شەرع، وەزیری تەندروستی لە حکومەتی کاتیی سووریا

وەزیری تەندروستیی سووریا بۆ رووداو: ڤاکسین و کەرەستەی تەندروستیمان بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە ناردووە

وەزیری تەندروستی لە حکومەتی کاتیی سووریا رایگەیاند، دۆخی تەندروستی لە ناوچەکانی وەکو حەسەکە و رەققە "زۆر خراپ نییە"، هەروەها ئاشکرای کرد، سێ ئۆتۆمبێل پێکوتە (ڤاکسین) و کەرەستە سەرەکییەکانی دیکەیان بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ناردووە.