کاروانێکی سەربازیی تورکیا لە ئیدلب دەکرێتە ئامانج


رووداو دیجیتاڵ 

رۆژی هەینی 15-10-2021، لە باکووری شاری ئیدلب لە سووریا، بۆمبێکی چێندراو بە کاروانێکی سەربازیی سوپای تورکیادا تەقییەوە؛ تاوەکو ئێستاش دیارنییە کە زیانی گیانی هەبووبێت. 
 
بەپێی سەرچاوە خۆجێییەکان، لەکاتی تێپەڕبوونی کاروانێکی سەربازیی هێزەکانی تورکیا لە رێگەی نێوان کێفرەیا و معرەت مسرین لە باکووری ئیدلب بۆمبەکە تەقیوەتەوە. 
 
رۆژی 11ـی ئەم مانگە، لە ئەنجامی بە ئامانجکردنی ئۆتۆمبێلێکیان لە رێگەی بۆمبەوە، دوو سەربازی تورکیا کوژراون و سێی دیکەش برینداربوون. دوای ئەوەش گرووپی ئەبوبەکر سدیق ئەنسار کە گرووپێکی نەیاری تورکیان بەرپرسیارێتییان لە هێرشەکە راگەیاند. 

هێرشەکەی ئەمشەویش دوای دەستگیرکردنی یەکێک لە ئەندامەکانی ئەو گرووپە دێت لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە.