رووداو دیجیتاڵ
ئاژانسی چاودێریکردنی سنوورەکانی یەکێتیی ئەورووپا بڵاویکردەوە، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 17 هەزار و 185 هاونیشتیمانی رۆژئاوای کوردستان و هاووڵاتی سووریا چوونەتە وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا.
بەپێی ئاژانسەکە؛ 10 هەزار و 990 لەو کۆچبەرانە بە رێگەی رۆژهەڵاتی دەریای نێوەڕاست، پێنج هەزار و 152 کۆچبەر بە رێگەی نێوەڕاستی دەریای نێوەڕاست، چوار هەزار و 203 کۆچبەریش بە رێگەی وڵاتانی بەڵکاندا کۆچیان بۆ ئەورووپا کردووە.
ئاژانسەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، هاونیشتیمانیانی رۆژئاوای کوردستان و هاووڵاتییانی سووریا لە شەش رێگەوە هەوڵی گەیشتن بە وڵاتانی ئەورووپایان داوە.
بەگوێرەی ئاژانسی فرۆنتێکس، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا هەزار و 176 هاونیشتمانی هەرێمی کوردستان و هاووڵاتیانی عێراق گەیشتوونەتە ئەوروپا، کە زۆرترینیان بە رێگەی رۆژهەڵاتی دەریای نێوەڕاستەوە بووە، کە 652 هەوڵ بووە.
ئاژانسی فرۆنتێکس ساڵی رابردوو بە رووداوی گوتبوو کاریگەریی شەڕی داعش و گرژییەکانی سووریا بەسەر کۆچکردنی هاووڵاتییانی عێراق، ئێران، تورکیا و سووریا بۆ گەیشتنیان بە ئەورووپا دەردەکەوێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ