رووداو دیجیتاڵ
دوای 61 ساڵ لە حوکمی دەسەڵاتی حیزبی بەعس و 24 ساڵ دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە سووریا، لە زۆربەی شارەکان بێ هیچ ناڕەزایەتییەک ئاهەنگگێڕا، جگە لە ئیدلب.
بەشێکی کەمی خەڵکی ئیدلب، بەشدارییان لە ئاهەنگگێڕانەکان کرد، ئەمەش بەهۆی ئەزموونکردنی دەسەڵاتی تەحریر شام لە شارەکە.
ئەحمەد یەکێکە لە خۆپێشاندەرەکان و لەبارەی دەسەڵاتی جۆلانی لە شارەکە دەڵێت، "ئێمە چەندین ساڵە لە ئاست سیاسەتی سەرکوتکار و تاکڕەوی دەستەی تەحریری شام دانمان بەخۆدا گرتووە، نامەوێت ئەوەی کە روویداوە دووبارە ببێتەوە، هاتووین تاوەکو بە ستەمکردن بڵێین نەخێر".
جۆلانی و دەستەکەی زیاتر لە حەوت ساڵ دەسەڵاتداریێتی ئیدلبیان لەژێر دەست بوو. خەڵکی شارەکە جۆلانی بە کوشتن، رفاندن و ئەشکەنجەدان تۆمەتبار دەکەن.
دەسەڵاتدارانی ئیدلب، ئێستا فەرمانڕەوایی وڵاتەکە دەکەن و سەرۆکوەزیرانی وڵاتیش لەدەستی خۆیانە.
محەمەد بەشیر، سەرۆکوەزیرانی حکومەتی راگوزەری سووریاش لەبارەی حکومەتی نوێ دەڵێت، "ئەو دانبەخۆدا گرتنەی کە پیشانتاندا لە ئاست سەرکوتکاری و ستەم، ئەمڕۆ بە ئەنجامەکەی گەیشتن، ئەویش قۆناخێكی نوێیە کە سەردێڕەکەی ئازادی و دادوەرییە".
زۆربەی سووریاییەکان خەون بە وڵاتێکی باشتر دەبینن، بەڵام دانیشتووانی ئیدلب دەترسن ئەزموونی چەندین ساڵی ئەسەد دووبارە بکەنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ