رووداو دیجیتاڵ
ئەبو محەممەد جۆلانى، فەرماندەی گشتیی دەستەی تەحریری شام داوا لە دانیشتووانی شارەکانی سووریا دەکات بچنە گۆڕەپانەکان و ئاهەنگ بگێڕن.
ئەمڕۆ هەینى 13ى کانوونى یەکەمى 2024، ئەحمەد شەرع (ئەبو محەممەد جۆلانى)، فەرماندەی گشتیی دەستەی تەحریری شام (هەتەشە) پەیامێکى ڤیدیۆیی بۆ گەلى سووریا بڵاوکردەوە و گوتى: "پیرۆزبایی لە گەلى سووریا دەکەم بە بۆنەى سەرکەوتنى شۆڕش و داوایان لێدەکەم بچنە گۆڕەپانەکان بۆ دەربڕینى خۆشی، بەبێ تەقەکردن و تۆقاندنى خەڵک."
8ى کانوونى یەکەم، کۆتایی بە دەسەڵاتى بەشار ئەسەد، سەرۆکى پێشووى سووریا هێنرا دواى ئەوەى چەکدارانى سەر بە دەستەى تەحریرى شام دیمەشقى پایتەخت-یان کۆنترۆڵ کرد.
لە بەشێکى دیکەى پەیامەکەیدا ئەبو محەممەد جۆلانى ئاماژەى بەوەدا کە لە دواى دەربڕینی ئەو خۆشییە "روودەکەینە بونیاتنانەوەى سووریا."
رۆژی دووشەممە، 09-12-2024، هەتەشە، محەممەد بەشیری بۆ پێکهێنانی حکومەتى قۆناخى راگوزەر راسپارد، کە لە سەرەتاى ئەم ساڵەوە سەرۆکى حکومەتى رزگاریی نیشتمانى سەر بەو گرووپە دەستنیشانکرابوو.
جۆلانی جیاواز لە جارانی پێشووی، لەم پەیامە ڤیدیۆییەیدا بە جلوبەرگی سڤیلەوە دەرکەوت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ