رووداو دیجیتاڵ
ئاسایشی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان دەڵێت، کەسانێک ئاهەنگی هەڵکردنی ئاڵای سەربەخۆییان لە رەقە قۆستەوە و "رەفتاری نەشیاویان بەرامبەر بە هێزەکانمان کرد و تەقەی هەڕەمەکییان لە خەڵک کرد".
دەشڵێت، "تەقەی هەڕەمەکی بووە هۆی برینداربوونی چەند کەس و چەند کارمەندێکی ئاسایش".
ئاماژە بەوەش دەکات، "هەوڵی هەندێک لایەن بۆ دروستکردنی ناکۆکی سەرکۆنە دەکەین و داوا لە خەڵک دەکەین نەکەونە دوای ئەوانەی داوای هێرشکردنە سەر هێزەکانمان دەکەن و هەوڵی تێکدانی ئاسایشی شاری رەقە دەدەن".
بەپێی هەندێ زانیاری لە سەرچاوە خۆجێیەکان، ژمارەیەک خەڵک لە شاری رەقە بەهۆی هەڵکردنی ئاڵای پەسندکراوی ئۆپۆزیسیۆنەوە لەسەر دامودەزگەکانی شارەکە تەقەی هەڕەمەکی [خۆشی]یان کردووە.
ئەنجوومەنی گەل لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە بڕیاری هەڵکردنی ئاڵا نوێیەکەی لە دامودەزگەکان دەرکرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ