دانیشتووانی زێدی ئەسەد دڵخۆشن بە رووخانی دەسەڵاتەکەی

11 کاژێر له‌مه‌وپێش
نیاز مستەفا
نیشانەکردن شەڕ لە سووریا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرەتای ڤیدیۆکە ماڵی بنەماڵەی بەشار ئەسەد لە شارۆچکەی قەرداحەی پارێزگای لازقییە دەبینن، رۆژانێک ماڵەکە پڕ خەڵک و شتی گرانبەها بوو، ئێستا خاڵییە لە هەموو شتێک. نزیکەی هەفتەیەکە دەسەڵاتی ئەسەد لە سووریا نەماوە، خەڵکی زێدەکەی خۆیشی دڵخۆشن بەوە.  
 
نەسرین عەلی، خەڵکی شارۆچکەکەیە، دەڵێت، بنەماڵەی ئەسەد خاوەنی هەموو شتێک بوون و "ئێمەش تەنیا بەناو خەڵکی قەرداحە بووین. خەڵک ئێمەی بە بەشێک لە بنەماڵەی ئەسەد دەبینی، لەکاتێکدا هیچ نەبووین." 
 
بەگوێرەی بانکی جیهانی، 69٪ی سووریاییەکان هەژارن، بەڵام بنەماڵەی ئەسەد خاوەنی دەیان ماڵ و باڵەخانەی جوان بوون لە وڵاتدا، ئەمە جگە لە چەندانی دیکە لە وڵاتانی ئەورووپا و ئەمریکا. بەگوێرەی بازرگانێکی سووریاییش، بەهای سامانی بنەماڵەکەی ئەسەد پێنج ملیار بۆ 10 ملیار دۆلار بووە. 
 
ئیبتسام کەعب، هاووڵاتییەکی دیکەی شارۆچکەکەیە و دەڵێ، "دەچەوسێندراینەوە و نەماندەتوانی قسە بکەین. هەر کاتێک قسەمانکردبا، بە ئازاردانی خۆمان و منداڵەکانمان دەیانترساندین. ناتوانم زیاتر بڵێم و زۆر ماندووم." 
 
بە گوێرەی میدیای بەریتانیا، ئەسەد 18 باڵەخانەی لە مۆسکۆ هەیە و بەشێکی سەروەتەکەشی لەگەڵ خۆی بردووەتە ئەو شارە بۆ ئەوەی لەگەڵ خێزانەکەی لە ژیانە شاهانەییەکەیان بەردەوام بن، خەڵکی سووریاشیان لەنێو گێژاوێکدا جێهێشت. 
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سکرینشۆت لەو ڤیدیۆیەی هەسەدە بڵاویکردووەتەوە.

هەسەدە: پلانی کۆنترۆڵکردنی بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاقمان تێکشکاند

ئەنجوومەنی سەربازیی منبج رایگەیاند، دوای سێ رۆژ شەڕکردنی بەردەوام، "پلانی کۆنترۆڵکردنی پردی قەرەقۆزاق و بەنداوی تشرین"یان هەڵوەشاندووەتەوە. ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو سێ رۆژەدا هەشت شەڕڤان گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 200 چەکداری گرووپەکان کوژراون.