10 کەس بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە حمس کوژران

12-12-2015
هەڵات رێبوار
نیشانەکردن حمس
A+ A-

رووداو - حەمس 

رۆژی شەممە، 12-ی کانوونی یەکەم ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری حمس لە سووریا تەقییەوە لە ئەنجامدا 10 کەس کوژران.

سەرچاوە هەواڵییە سوورییەکان رایانگەیاندووە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو، کە نزیکەی 150 کیلۆگرام تەقەمەنی هەڵگرتووە، لە نزیک رێگایەکدا لە گەڕەکێکی قەرەباڵخ راگیراوە، دواتر تەقاوەتەوە و بووەتە هۆی کوژرانی 10 کەس و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکە.

سەرچاوەکان ئاماژە بەوەش دەکەن کە تەقینەوەیەکی دیکەش لەدوای ئەو تەقینەوەیە روویداوە ، ئەمەشیان بەهۆی غاز لە دوکانێکی نزیک شوێنی تەقینەوەی یەکەم روویداوە، لەئەنجامدا ژمارەیەک لە ئەندامانی هێزە ئەمنییە ناوەخۆییەکان و بەرگری شارستانی کە بۆ یارمەتیدانی قوربانییەکان هاتبوون برینداربوون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە