لە ئیدلب دوو سەربازی سوپای تورکیا دەکوژرێن


رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت، لە ئیدلب هێرش کراوەتەسەر هێزەکانیان و بەو هۆیەوە 2 سەرباز کوژراون و 3ی دیکەش برینداربوون. 
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتی بەرگریی تورکیا کە ئەمڕۆ شەممە 11ی ئەیلولی 2021 بڵاوکراوەتەوە، لە ناوچەی کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ئیدلب هێرش کراوەتەسەر هێزەکانی سوپای تورکیا کە دوای ئەنجامدانی پشکنین دەگەڕانەوە بۆ شوێنی مانەوەیان. 
 
وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێ، لە ئەنجامی هێرشەکەدا 2 سەرباز کوژراون و 3ی دیکەش برینداربوون و بریندارەکانیش دەستبەجێ بۆ نەخۆشخانە گوێزراونەتەوە.