ئاسایشى نیشتمانیى عێراق لە سووریا "ئەبو زەینەب" دەکوژێت

11-06-2024
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئاسایشى نیشتمانیى عێراق رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لەناو خاکى سووریا، سەرکردەیەکى رێکخراوى داعشیان بە ناوی "ئەبو زەینەب" کوشتووە.
 
ئەو دەزگایە لە راگەیێندراوێکدا وردەکاریى ئەو ئۆپەراسیۆنەى بڵاوکردەوە کە لەلایەن یەکەى بنبڕکردنى تیرۆرى سەر بە دەزگاکەوە کراوە.
 
ئاسایشى نیشتیمانى عێراق رایگەیاندووە، لەدواى وەرگرتنى رەزامەندیى فەرمى و بە هاوئاهەنگى لەگەڵ هاوپەیمانیى نێودەوڵەتیى دژ بە داعش، ئەو ئۆپەراسیۆنەیان کردووە.
 
ئەو کەسەى کوژراوە بە (خ. ش. ش) ناوى هێندراوە و بە "ئەبو زەینەب" ناسراوە. بەگوێرەى دەزگاکە، یەکێک بووە لە سەرکردەکانى رێکخراوى داعش.
 
ئۆپەراسیۆنەکە لە ناوچەى بەسیرە لە شارى رەققەى سووریا کراوە، دەزگاى ئاسایشى نیشتمانى دەڵێت، "دواى رووبەڕوونەوەى لەگەڵ هێزەکانمان، ئەبو زەینەب-مان کوشتووە."
 
دەزگا عێراقییەکە ئاماژەى بەوەش داوە، ئەو سەرکردەیەى داعش لەسەر سنوورى عێراق و سووریا کاری کردووە و بەشدار بووە لە چەندین ھێرشدا لە سەلاحەدین. هەروەها بەرپرس بووە لە گواستنەوەى چەک و تەقەمەنى لەنێوان سووریا و عێراق.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هێرشێکی پێشووی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق.

ئیسرائیل پێنج سەربازی سووریای کوشت

وەزارەتی بەرگریی سووریا لە زاری سەرچاوەیەکی باڵای سەربازیی ئەو وڵاتە رایگەیاند: "کاژێر 1:35ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیلی دووژمن لە ئاراستەی گۆلانەوە هێرشێکی ئاسمانیی کردە سەر یەکێک لە پێگە سەربازییەکانمان لەسەر سنووری نێوان سووریا و لوبنان و لەنزیک کفیر یابوس لە دەوروبەری دیمەشق، بەهۆی ئەو هێرشەوە پێنج سەربازمان شەهید بوون و یەکێکی دیکەشمان برینداربوو."