بەهای لیرەی سووریا جێگیر بوو و تمەن دابەزی

رووداو دیجیتاڵ
 
بەراورد بە دوێنێ، ئەمڕۆ بەهای لیرەی سووری جێگیرە و یەک ملیۆن لیرە بە 240 هەزار دینارە. بەڵام بەهای تمەنی ئێرانی دابەزی.
 
رەوەز میرزا، ئاڵوگۆڕکاری دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی، ئەمڕۆ سێشەممە 09-12-2024، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "هاوشێوەی دوێنی ئەمڕۆش یەک ملیۆن لیرەی سووری 240 هەزار دینارە".
 
پێش رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا، ملیۆنێک لیرە بە 100 هەزار دیناری عێراقی بوو، بەڵام دوای رووخانی و لە 08-12-2024 و لیرەی سووری گەیشتە بەرزترین ئاستی چەند ساڵی رابردووی و ملیۆنێک لیرە بە 285 هەزار دینار فرۆشرا.
 
لەبارەی دینارەوە رەوەز میرزا گوتی، دینار جێگیرە و 100 دۆلار بە 150 هەزار و 700 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
هەر ئەمڕۆ بەشێوەی حەواڵەی 100 دۆلار بەرامبەر 7 ملیۆن و 280 هەزار تمەنی ئێرانییە، لەکاتێکدا دوێنێ 100 دۆلار بەرامبەر 7 ملیۆن و 200 هەزار تمەن بوو. 
 
لیرەی تورکی جێگیرە و 100 دۆلار بەرامبەر 3 هەزار و 400 لیرەی تورکییە.
 
ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو 100 یۆرۆ بە 157 هەزار دینارە. 100 پاوەن 187 و هەزارە و هەزار کرۆنی سوێدیش بە 120 هەزار دینارە.