رووداو دیجیتاڵ
وەزیری بەرگریی سووریا رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە گەڕەکی سەیدە زەینەب، لە باشووری دیمەشقی پایتەختی سووریا، حەوت کەس کوژران.
رۆژی یەکشەممە، 10-11-2024، وەزارەتی بەرگریی سووریا رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە باشووری دیمەشقی پایتەختی سووریا 20ی دیکەش برینداربوون.
بەگوێرەی وەزارەتی بەرگریی، لەنێو کوژراوەکان ژن و منداڵ هەن.
هێرشکەی ئیسرائیل لە کاتێکدایە، دوینێ هێرشێکی دیکەی کردە سەر باکووری رۆژئاواوی سووریا و پێنج کەسی کوشت.
لە دەستپێکی جەنگی نێوخۆی سووریاوە لە ساڵی 2011، ئیسرائیل سەدان هێرشی ئاسمانی بۆ سەر سووریا ئەنجامداوە؛ زۆربەیان بۆ بەئامانجگرتنی هێزە بە وەکالەتەکانی سەر بە ئێران بوون.
ئیسرائیل دەڵێت، رێگە نادات ئێران هەژموونی خۆی لە سووریا فراوانتر بکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ