زانیاری لە بارەی كوژران 45 سەركردەكەی احرار و شام

رووداو – هەولێر

خاڵی سفر ئەو خاڵەیە كە تایبەت بوو بە جێی كۆبوونەوەی سەركردایەتی احرار و شام لە ئیدلب  و هێرشێكی بزر و نادیار كراوە سەر.
بە گوێرەی كەناڵی العربیە هێرشێكی نادیار كراوە سەر جێگای كۆبوونەوەی سەركردایەتی گرووپی احرار و شام كە جێی سەرەكی بارەگای گرووپەكەیە و 45 سەركردە لە ئەنجامی هێرشەكە كوژران بێ ئەوەی هیچ برینێك لە جەستەیان بێت، ئەمەیش وادەگەیەنێت كە هێرشەكە بە گازی گوشندە كراوە.

خاڵی سفر جێگای كۆبوونەوەكە لە ژێرخانێكی نهێنی و پارێزراوە لە بارەگای گروپەكە لە ئیدلب، بۆیە جێی سەرسوورمانە هێرشبەرەكە چۆن و كەی گەیشتە جێگایەكە.

بە گوێرەی سەرچاوە پزیشكییەكان بۆ العربیە، كەوا زۆربەی سەركردایەتی بەرەی ئیسلامی لەو هێرشە كوژران، بەرەی ئیسلامی پێكهاتووە لە چەندین گرووپی چەكداری ئیسلامی، و احرار  وشام یەكێكە لەو بەرەیە و سەركردەكەی ناسراو بە "ابو عبدالله الحموی"  سەرۆكی بەرەكەیە و لەم هێرشە كوژرا.

احرار و شام گەورەترین گرووپی چەكداری ئۆپۆسزیۆنی سووریە و زۆرترین چەكی لایە و ئەم گرووپە لە چەندین ناوچە لە سووریا داعشی وەدەرناوە بەتایبەت لە ئیدلب و حلب.

سەبارەت بە هێرشەكە و ئەو دەستە كە لە پشتێتی، گومان دەكرێت بۆ ڕێكخراوی داعش، بە هۆی شەڕ و ناكۆكی پێشتر لە نێوانیان و لە هەمان كاتدا گومان دەكریت لە دەسەڵاتی "بشار الاسد" كە پێشتر گازی كوشندەیی بەكار هێناوە و سەدان كوژراوی لێ كەوتۆتەوە تەنانەت خەڵكی بێتاوانیش.