لە دێرەزوور هاوپەیمانان بە مووشەک کرانە ئامانج

10-04-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە سنووری گوندی ئەلتابیە لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور، هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە مووشەک کرانە ئامانج، تاوەکو ئێستا دیارنییە چ هێز و لایەنێک مووشەکەکەی ئاراستە کردووە.
 
هێزێکی سەر بە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە کێڵگەی گازی سنووری دێرەزوور جێگیرکراون، بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 10-04-2023 بە مووشەک هێرشکرایە سەر بنکەکە.
 
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە خۆجێیەکانەوە دەستی رووداو کەوتوون، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و مادی نەبووە. تائێستاش هیچ هێز و لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی نەگرتووەتە ئەستۆ.
 
فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "کاژێر 05:51 خولەک بە کاتی سووریا، بە مووشەکێک هێرشکرایە سەر هێزەکانی هاوپەیمانان کە ئەرکیان پاراستنی کێڵگەی گازە رۆژهەڵاتی باکووری سووریا."
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "دوای هێرشەکە مووشەکێک دۆزراوەتە کە لە شوێنی ئاراستەکردنی مووشەکەکە بووە، هەروەها هیچ زیانێکی گیانی و مادی نەبووە." 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە