کۆنگرێسمانێکی ئەمریکا لەبارەی گرژییەکانی رۆژئاوای سووریا: وەکو کۆمەڵکوژی وایە

10-03-2025
دیار کوردە @diyarkurda
کۆنگرێسمان برایان ماست
کۆنگرێسمان برایان ماست
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

کۆنگرێسمانێکی ئەمریکی لەبارەی شەڕ و پێکدادانەکانی رۆژئاوای سووریا دەڵێت، "وەکو کۆمەڵکوژی وایە." 
 
رۆژی دووشەممە، 10ـی ئاداری 2025، کۆنگرێسمان برایان ماست، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجوومەنی نواینەرانی ئەمریکا لەبارەی رووداوەکانی چەند رۆژی رابردووی سووریا قسەی بۆ رووداو کرد. 
 
برایان ماست دەڵێت: ''هەموو وردەکارییەکانم نەبینیوە سەبارەت بەو رووداوانەی لە کۆتایی هەفتە روویاندا، بەڵام پێموایە ئەمە وەک کۆمەڵکوژیی وایە."
 
ئەوە لەکاتێکدایە، 6ـى ئادارى 2025، لە پارێزگاکانى لازقیە و تەڕتووس کە دوو پارێزگاى کەناراویی زۆرینە عەلەویى سووریان، پێکدادان لەنێوان ھێزە ئەمنییەکانى دەسەڵاتى نوێى سووریا و چەند گرووپێکی چەکداری دیکەى روویدا کە گوایە سەر بە سوپاى پێشووى رژێمى بەشار ئەسەد بوون
 
بەگوێرەی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە چاودێری دۆخی سووریا دەکات و بارەگای لە لەندەنە، 973 سڤیل و 250 چەکداری عەلەوی، هەروەها 230 کەس لە هێزە ئەمنییەکانی دەسەڵاتی سووریا کوژراون.
 
سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجوومەنی نواینەرانی ئەمریکا دەڵێت: "من دەمێکە گوتوومە دەبێت وریابین و نابێت لەگەڵ هیچ یەکێک لەو گرووپانە بچینە سەر یەک جێگا، ئەوانەی کە خەریکن ئامادەکاری بۆ دەسکەوتی دیکە لە سووریا دەکەن، هەروەها هەموو ئەو گرووپانەش پەیوەندی جۆراوجۆریان لەگەڵ گرووپە تیرۆرستییەکان هەیە، ئەمەش پێدەچێت نموونەیەکی زۆر روونی ئەو پەیوەندییانە بێت کە نیشانی دەدات، ئەوانیش لە رووی بەهاکانی ژیانەوە باوەڕیان بەو کردەوانە هەیە.''
 
دوای رووخاندنی ئەسەد، شەرع بەڵێنی پاراستنی مافی پێکهاتە جیاوازەکانی سوننە، عەلەوی، کورد، دروز، کریستیان، ئەرمەن و شیعەکانی دا.
 
حکومەتەکەی بە زوویی پێشوازییان لە ژمارەیەکی زۆری شاندە بیانییە رۆژهەڵاتی و رۆژئاواییەکان کرد، خۆیشی سەردانی چەند وڵاتێکی کرد. دوای سێ مانگ خۆشیی نەمانی ئەسەد خەریکە بە ترس و تۆقین دەگۆڕێت، ئەمەش دوای ئەو پێکدادانەی لە لازقییەوە دروستبوو.
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەکدارێکی سوپای نوێی سووریا لە رۆژئاوای وڵاتەکە.

ئەمنستى: چەکداری بیانی لە کوشتنی عەلەوییەکانی سووریا بەشداربوون

رێکخراوى لێبووردنى نێودەوڵەتى (ئەمنستیى ئینتەرناشناڵ) رایگەیاند؛ بەشێک لەو عەلەویانەى لە رووداوەکانى سووریا کوژراون، رێگە بە کەسوکاریان نەدراوە بە ئاشکرا و بە رێکارە ئاینییەکان تەرمەکانیان بنێژێت، بەڵکو بەکۆمەڵ نێژراون، هەروەها دەڵێت بەشێک لەو چەکدارانەی بەشداریان لە کوشتنی عەلەوییەکاندا کردووە، بیانین.