هەسەدە و سوپای سووریا دەنگۆی چوونی هێزێکی سوپا بۆ حەسەکە رەتدەکەنەوە

10-03-2025
نالین حەسەن
نالین حەسەن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

هەسەدە و وەزارەتی بەرگریی سووریا رەتیدەکەنەوە هیچ هێزێکی سوپای سووریا بەرەو حەسەکە بەڕێکەوتبن. 
 
لە چەند میدیایەک وا بڵاوکرایەوە کە کاروانێکی سەربازیی سوپای سووریا بە هاوئاهەنگیی لەگەڵ هەسەدە بەرەو حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان بەڕێدەکەون بۆ ئەوەی دامەزراوەکان رادەست بکرێن. رووداو قسەی لەگەڵ چەند سەرچاوەیەک لە هەسەدە و وەزارەتی بەرگریی سووریا کرد و دەنگۆکەیان رەتکردەوە.  
 
ئەوە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ دووشەممە، 10ـی ئاداری 2025، هەسەدە و حکومەتی سووریا رێککەوتنێکیان واژۆ کرد. بەگوێرەی رێککەوتنەکە هەسەدە دەبێتە بەشێک لە دامەزراوەی بەرگریی سووریا و هەموو کێڵگە نەوتی و گازییەکان رادەستی دیمەشق دەکرێن. 
 
رێککەوتنەکە لە هەشت خاڵ پێکدێت؛ بەگوێرەی رێککەوتنەکە، شەڕ لە تەواوی سووریا دەوەستێت و هەسەدە دەبێتە بەشێک لە دامەزراوەی بەرگریی دەوڵەتی سووریا. 
 
هاوکات، رێککەوتنەکە هەموو جۆرە بانگەشەیەک بۆ دابەشکردنی سووریا و پێدانی ماف لەسەر بنەمای ئایین و نەتەوە رەتدەکاتەوە. 
 
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە