رووداو دیجیتاڵ
شەوی دووشەممە فڕۆکەخانەی قامشلۆ لە رۆژئاوای کوردستان بۆردوومان کرا، بەپێی سەرچاوەکانیش بۆردوومانەکە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە کراوە.
بە گوێرەی زیاتر لە سەرچاوەیەک لە نێو قامشلۆوە بۆ تۆڕی میدیایی رووداو، ئێوارەی دووشەممە 9-12-2024 فڕۆکەی ئیسرائیلی کۆگای چەک و تەقەمەنیی تایبەت بە سوپای سووریای لە نێو فڕۆکەخانەی قامشلۆ بۆردوومان کردووە.
بە گوێرەی زانیارییەکان ئەو شوێنەی کراوەتە ئامانج، شوێنی پێشووی فەوجی تورتب بووە لەنێو فڕۆکەخانەی قامشلۆ
سەرچاوەیەک لە قامشلۆ بە رووداوی راگەیاند، کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی تایبەت بە چەکدارانی حیزبوڵڵا، گرووپەکانی سەر بە ئێران و حکومەتی پێشووی سووریا کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی فڕۆکەخانەکە لە باشووری ناوچەی حلکۆ، بۆردوومان کراون.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانە ئەو کۆمەڵگەیەی بۆردوومان کراوە، پێکهاتووە لە نزیکەی 300 شوققە و لەلایەن فڕۆکەی ئیسرائیلییەوە بۆردوومان کراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ