هەسەدە: بەهۆی هێرشێکی هێزەکانی سووریا و میلیشیاکانی ئێران 11 کەس کوژران

09-08-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە رایگەیاند بەهۆی هێرشەکانی هێزەکانی حکومەت و میلیشیاکانی سەر بە ئێرانەوە بۆ سەر پارێزگای دێرەزوور 11 کەسی سڤیل کوژران کە زۆرینەیان ژن و منداڵن، پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.
 
هەسەدە لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی هێرشەکانی سەر پارێزگای دێرەزوور رایگەیاند: "هێزەکانی رژێم بۆمباران و مووشەکبارانی هەردوو گوندی جدیدە بەکارە و دەحلەیان لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور کردووە، بەهۆیەوە 11 کەس شەهید بوون، زۆرینەیان ژن و منداڵن."
 
هەسەدە رایگەیاندووە، ئەو هێرشانە لە کاژێر 2:30ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بنکەکانی ئەو هێزانەوە لە گوندی ئەلبولێل لە رۆژئاوای رووباری فوراتەوە کراون.
 
بەپێی هەسەدە، سەرجەم مووشەکەکان کەوتوونەەتە سەر ماڵی هاووڵاتیان.
 
هەدەسە ناوی قوربانییەکانیشی بڵاوکردووەتەوە، کە ئەمانەن:
 
کوژراوان:
 
- رەهەف ئیسماعیل عەبود، 12 ساڵ
- نادیە خزر ئەلمحەممەد، 18 ساڵ
- هیند فەرحان عەبود، 30 ساڵ
- ئایە ئیسماعیل عەبود، 8 ساڵ
- نادین سلەیج ئەلعەبید، 22 ساڵ
- یاس یاسین زەعر، 37 ساڵ
- ماریا یاسین زەعر، 12 ساڵ
- سەلوا یاسر زەعر، 5 ساڵ
- رەغد محەممەد زغیر، 22 ساڵ
- بەشار بەشار زغیر، 4 مانگ
- ئیلاف بەشار زغیر، یەک ساڵ و نیو
 
بریندارەکان:
 
- عەلی حەسەن زامن، 12 ساڵ
- مەلیک عەبود حوسێن، 25 ساڵ
- سوریە عەبود، 50 ساڵ
- فەهد ئیسماعیل عەبود، 15 ساڵ
- مەلیک ئیسماعیل لعەبود، 15 ساڵ
 
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لەبارەی هێرشەکانەوە رایگەیاندووە ئەو هێرشانە لەلایەن میلیشیاکانی سەر بە ئێرانەوە کراون و بەهۆیانەوە 14 کەس کوژراون و برینداربوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە