رووداو دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی سەربازیی دێرەزوور رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکدا 11 چەکداری داعشیان دەستگیر کردووە.
ئەنجوومەنی سەربازیی دێرەزوور، لە ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دایە، ئەمڕۆ یەکشەممە 08-12-2024 لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: "دوای ئاڵۆزبوونی دۆخی تەواوی سووریا، بۆ رێگری لە جووڵەی چەکدارانی داعش و پاراستنی ناوچەکە، هێزەکانمان لە نێوەندی شاری دێرەزوور و دەوروبەری جێگیر کرد".
ئەنجوومەنەکە لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەی 11 چەکدارەکە رایگەیاندووە: "لە دێرەزوور ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی دژی شانەکانی داعش کرا و 11 چەکداریان دەستگیرکران".
بەگوێرەی ئەنجوومەنی سەربازیی دێرەزوور، لەگەڵ دەستگیرکردنی ئەو چەکدارانەدا دەستیشیان بەسەر ژمارەیەک چەک و تەقەمەنیدا گرتووە.
هێزەکە پێشتر راگەیێندراویکی بڵاوکردبوویەوە کە تێیدا جەختی لە مانەوەی هێزەکانی لە سنووری دێرەزوور و پاراستنی ناوچەکە کردبوویەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ دوای 24 ساڵ، هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکانی سووریا، رووخاندنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدیان راگەیاند.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ