رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە هەرێمی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، ئەوپەڕی دۆخی ئامادەباشیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر ئاڵنگەرییەکی ئەمنیی هەنووکەیی رادەگەیێنێت.
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە هەرێمی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا ئەمڕۆ 8ـی کانوونی یەکەمی 2024 راگەیێندراوێكی بۆ رای گشتیی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "لە سۆنگەی تێکچوونی دۆخی ئەمنیی لە سووریا بەشێوەیەکی گشتی، ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری دیموکراتی لە هەرێمی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا داوا لە کوڕ و کچەکانی گەلەکەمان و هێزە ئەمنییەکانی نێوخۆیی، هێزەکانی پاراستنی گەل، سەرجەم دامودەزگاکانمان، پارت و رێکخراوەکان دەکەین، لەوپەڕی دۆخی ئامادەباشیی دابن".
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دووپاتیدەکاتەوە، "پێویستە گوند و شارەکان بپارێزرێت لە ئەگەری هەر مەترسییەک و لە ئامادەباشیی گشتیی بن بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر ئاڵنگارییەکی ئەمنیی هەنووکەیی".
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەستەی تەحریری شام و هێزە هاوپەیمانەکانی چوونە نێو دیمەشقی پایتەختی سووریا و کەوتنی حکومەتەکەی بەشار ئەسەدیان راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر، ئیدارەی رۆژئاوای کوردستان بەشێکی سووریا لە پارێزگاکانی رەققە و دێرەزوور دەکات، خاوەنی هێزێکی سەربازییە بە ناوی هێزەکانی سووریای دیموکرات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ