رووداو دیجیتاڵ
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەڵێت، شاری منبجیان کۆنترۆڵکردەوە و هێزەکانیان گەیشتوونەتە ناوەندی شارەکە.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ گرووپێکی چەکدار هێرشیان کردە سەر شاری منبج و دوای چەند کاژێرێک شەڕکردن، رایانگەیاند، شارەکەیان کۆنترۆڵ کردووە.
ئەنجوومەنی سەربازیی منبج دەڵێت، گرووپەکە بە پشتگیریی ئاسمانیی سوپای تورکیا و ئۆتۆمبێلی زرێپۆش "لە سنووری باشووری منبجەوە پێشڕەوییان کرد و ویستیان گوشاری دەروونی دروست بکەن، بەڵام کەوتنە کەمینی هێزەکانمانەوە".
ئەنجوومەنی سەربازیی منبج لەبارەی دوایین پەرەسەندنەکانی شەڕ لە سنوورەکە رایگەیاند، شەڕڤانەکانیان دژی هێرشی گرووپە چەکدارەکان بەردەوامن لە شەڕکردن. راشیگەیاندووە: "بەو هێرشانە لەنێو ناچین".
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، 08-12-2024، هەسەدە کۆنترۆڵکردنەوەی شارەکەی راگەیاند و گوتی، هێزەکانیان چوونەتە ناوەندی شارەکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ