رووداو دیجیتاڵ
ئاسایشی رێڤەبەری خۆسەر لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند و لە کاژێر 08:00ـی ئەمشەوەوە دەستپێدەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 8.12.2024، فەرماندەیی گشتیی ئاسایشی نێوخۆ لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا (رێڤەبەری خۆسەر) قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند. قەدەخەکە لە کاژێر 8:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ دەستپێدەکات و تاوەکو کاژێر 8:00ـی سبەی بەیانی دووشەممە بەردەوام دەبێت.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "بە رەچاوکردنی ئەو دۆخە ئەمنی و تایبەتەی کە ئێستا سووریای گرتووەتەوە، بەتایبەتی بۆ پاراستنی ئەمنیەتی نێوخۆیی و دوورکەوتنەوە لە هەر کارێک کە کاریگەریی لەسەر ئاسایش و سەلامەتیی هاووڵاتییان هەبێت، فەرماندەیی گشتیی ئاسایشی نێوخۆ لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا لە هەموو بەشەکان قەدەخەی هاتووچۆ رادەگەیێنێت."
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا چوونە نێو دیمەشقی پایتەختی سووریا و کۆنترۆڵیان کرد. بەمەش کۆتایی بە دەسەڵاتی 24 ساڵەی بەشار ئەسەد هات.
سەرۆکی دەستەی تەحریر شام دوای کۆنترۆڵکردنی دیمەشق، چووە نێو مزگەوتی ئومەوی و لەبەردەم هەزاران کەس رایگەیاند، "ئەسەد سووریای کردە گۆڕەپانی تەماعکاری ئێران". گوتیشی، "سەرکەوتنی ئەمڕۆ مێژوویەکی نوێیە بۆ ئوممەی ئیسلامی".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ