رووداو دیجیتاڵ
دوای رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، بەهای لیرەی سووری بەردەوامە لە بەرزبووەنەوە و بەراورد بە پێش رووخانی دەسەڵاتی بەعس، نزیکەی 200% بەرز بووەتەوە.
رەوەز میرزا، ئاڵوگۆڕکاری دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی، کاژێر 13:00ـی ئەمڕۆ یەکشەممە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 08-12-2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "یەک ملیۆن لیرەی سووری گەیشتە 285 هەزار دینار".
ئەمڕۆ دوای لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو، کاژێر 10:00ـی بەیانی، حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی بازاڕی دراو لە هەولێر بە رووداوی گوتبوو "ئەمڕۆ یەک ملیۆن لیرەی سووری بە 150 هەزار دینارە".
دوێنێ یەک ملیۆن لیرەی سووری 110 هەزار دینار بوو. لەکاتێکدایە هەفتەی رابردوو پێش فراوانبوونی شەڕ، یەک ملیۆن لیرەی سووری بە 100 هەزار دینار بوو.
بەرامبەر بە دۆلاریش ئێستا یەک ملیۆن لیرەی سووری بەرامبەر 190 دۆلارە، لەکاتێکدا پێش رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، 67 دۆلار بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ