کۆبوونەوەی دەوحە: هێرشە سەربازییەکان لە سووریا رابگیرێن

07-12-2024
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دوای کۆبوونەوەیان لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، ئێوارەی شەممە، وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی پەیوەندیدار بە ململانێی سووریا لەگەڵ پێنج وڵاتی دیکەی عەرەبی لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا داوای وەستاندنی شەڕ و دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسی بۆ دۆخی سووریایان کرد. 
 
وەزیرانی دەرەوەی رووسیا، ئێران، تورکیا کە بەشداربووی کۆبوونەوەکانی ئەستانان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری سیاسی بۆ سووریا، لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی قەتەر، سعودیە، ئوردن، میسر و عێراق کۆبوونەوە. 
 
راگەیێندراوی هاوبەشی هەشت وڵاتەکە دەڵێت: "بەشداربووانی کۆبوونەوەکە جەختیان کردەوە کە بەردەوامبوونی قەیرانی سووریا پەرەسەندنێکی مەترسیدارە بۆ سەلامەتیی وڵات و ئاسایشی هەرێمی و نێودەوڵەتی، کە ئەمەش وا دەخوازێت هەموو لایەک هەوڵبدەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسی بۆ ململمانێی سووریا بۆ ئەوەی ببێتە هۆی وەستاندنی ئۆپەراسۆنە سەربازییەکان و پاراستنی خەڵکی سڤیل لە لێکەوتەکانی ئەم قەیرانە."
 
وەزیرانی هەشت وڵاتەکە هەروەها "جەختیان لە پێویستیی وەستاندنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان کردەوە وەک پێشەکییەک بۆ دەستپێکردنی کاری سیاسیی هاوبەش بە پێێ بڕیارنامەی ژمارە 2254ی ئەنجوومەنی ئاسایش تاوەکو سنوورێک بۆ زیادبوونی ئاڵۆزییە سەربازییەکان دابنرێت."

 

 

نوێدەکرێتەوە...  

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە