سووریا دەروازەیەکی سنووری لەگەڵ لوبنان داخست

06-12-2024
هەستیار قادر
نیشانەکردن شەڕ لە سووریا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سووریا رایگەیاند، ئیسرائیل یەکێک لە دەروازە سنوورییەکانى ئەو وڵاتەى لەگەڵ لوبنان بۆردوومان کردووە و بەهۆیەوە دەروازەکە داخراوە.
 
ئەمڕۆ هەینى 6ى کانوونى یەکەمى 2024، ئاژانسى فەرمیى سووریا (سانا) رایگەیاند، دەروازەى عەریزە لە نێوان سووریا و لوبنان داخراوە. 
 
بەپێی ئاژانسەکە داخستنی دەروازەکە بەهۆى بۆردووومانێکی ئیسرائیلەوە بووە، کە بەرەبەیانیى ئەمڕۆ هەینى کردوویەتی.
 
دەروازەى سنوورى عەریزە دەکەوێتە رۆژئاواى سووریا، لە نێوان هەردوولا پارێزگاى تەڕتووسى سووریا و تەرابلوسى لوبنانە. 
 
ئاژانسى رۆیتەرز لەسەر زارى عەلى حومەییە، وەزیرى گواستنەوەى لوبنان گواستویەتییەوە کە جگە لە دەورازەى سنوورى عەریزە، دەروازەى جوسییە بەهەمانشێوە بۆردوومان کراوە. 
 
وەزیرى گواستنەوەى لوبنان رایگەیاندووە، دوو دەروازەکە لە دیوی خاکى سووریا بۆردوومان کراون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەسام ئیسحاق، نوێنەری مەسەدە لە واشنتن میوانی بووڵتەنی کاژێر 16:00ـی رووداو بوو

نوێنەری مەسەدە لە واشنتن: ئەگەر کورد ماڵی خۆی رێکنەخات لە دیمەشق رۆڵیان لاواز دەبێت

نوێنەری ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات (مەسەدە) لە واشنتن رایگەیاند، پێش هەموو شتێک دەبێت کورد ماڵی خۆی رێکبخات ئینجا بەرەو دیمەشق بچێت، بەپێچەوانەوە رۆڵیان لەوێ لاواز دەبێت.