چالاکڤانێک بۆ رووداو: زیاتر لە 100 هەزار ئاوارەی کورد گەیشتوونەتە تەبقە

05-12-2024
بژار زوبێر @BBashqaly
ئوسامە ئەحمەد، چالاکڤانی سووریا و دلبخوین دارا، پێشکێشکاری رووداو.
ئوسامە ئەحمەد، چالاکڤانی سووریا و دلبخوین دارا، پێشکێشکاری رووداو.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئوسامە ئەحمەد، چالاکڤانی مرۆیی بە رووداوی راگەیاند، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 100 هەزار ئاوارەی کورد لە ناوچەی شەهبای حەلەبەوە گەیشتوونەتە شاری تەبقە. 
 
دوای ئەوەی ناوچەی شەهبا کەوتە ژێر کۆنترۆڵی گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری تورکیا، کۆچی کوردانی ناوچەکە، بە دیاریکراوی کوردەکانی شاری تەل رەفعەت، بۆ ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەستیپێکرد. 
 
ئوسامە ئەحمەد لە رێگەی پەیوەندیی ڤیدیۆییەوە لە بووڵتەنی کاژێر 19:00ـی رووداو بەشداربوو کە دلبخوین دارا پێشكێشیکرد. 
 
چالاکڤانەکە ئاماژەی بەوە کرد، بەشێکی گەورەی ئەو ئاوارە کوردانە، ئەوانەن کە لە بنەڕەتدا خەڵکی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان بوون و لە ساڵی 2018 بەهۆی هێرشی تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی نزیکی، کۆچیانکردبوو بۆ شەهبا. 
 
چالاکڤانە کوردەکە هەروەها باسی لەوە کرد، "ژمارەیەکی زۆری" دانیشتووانی عەرەبی گەڕەکەکانی حەلەبیش روویان لە تەبقە و رەققە کردووە. 
 
گوتیشی: "تاوەکو ئێستا، 300 شوێن بۆ ئاوارەکان تەرخانکراون، لەنێویاندا قوتابخانە، یاریگە، مزگەوت و ژمارەیەکی زۆری خانوو، بەڵام ئەمە بەشیان ناکات،" بۆیە "بەشێکی زۆری" ئەوانەی گەیشتوونەتە تەبقە، لەوێوە "چوون بۆ رەققە، قامشلۆ یان کۆبانێ، چونکە تەبقە شارێکی بچووکە و توانای هێندە گەورەی نییە لە ئاستی کارەساتێکی لەم شێوەیەدا بێت."
 
ئوسامە ئەحمەد باسی لەوە کرد، ئاوارەکان لە دۆخێکی خراپدان و رووبەڕووی برسێتی و سەرما بوونەتەوە. 
 
بە گوتەی چالاکڤانەکە، بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر سەرپەرشتیی دۆزینەوەی پەناگە بۆ ئاوارەکان لە تەبقە دەکات و "بۆ کەمکردنەوەی گوشار" بەشێکیشیان بە پاس و ئۆتۆمبێل دەنێرێت بۆ قامشلۆ، کۆبانێ و رەققە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەسام ئیسحاق، نوێنەری مەسەدە لە واشنتن میوانی بووڵتەنی کاژێر 16:00ـی رووداو بوو

نوێنەری مەسەدە لە واشنتن: ئەگەر کورد ماڵی خۆی رێکنەخات لە دیمەشق رۆڵیان لاواز دەبێت

نوێنەری ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات (مەسەدە) لە واشنتن رایگەیاند، پێش هەموو شتێک دەبێت کورد ماڵی خۆی رێکبخات ئینجا بەرەو دیمەشق بچێت، بەپێچەوانەوە رۆڵیان لەوێ لاواز دەبێت.