ئەندامێکی سوپای پاسداران لە سووریا کوژرا

05-09-2023
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

میدیای فەرمیی ئێران رایگەیاند، ئەندامێکی سوپای پاسداران لە سووریا کوژراوە و ئەمڕۆ سێشەممە، 05-09-2023 لە رێوڕەسمێکدا بەخاکدەسپێردرێت.
 
بەپێی میدیای فەرمیی ئێران، ناوی ئەو ئەندامەی سوپاسی پاسداران یەحیا رۆستەمی-یە و خەڵکی قەزای بەهارستانی سەر بە پارێزگای تارانە.
 
عەمید سوهێل رۆستەمیان، فەرماندەی سوپای ئەبولفەزڵی قەزای بەهارستان رۆژی دووشەممە، 04-09-2023 بە میدیای فەرمیی ئێرانی رایگەیاند، یەحیا رۆستەمی کە "بە مەبەستی بەرگریکردن لە مەزارگە پیرۆزەکانی شیعە لە سووریا بوو،" پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو لەو وڵاتە کوژرا، بەڵام ئاماژەی بە هیچ وردەکارییەکی دیکە نەکرد.
 
عەمید سوهێل رۆستەمیان گوتی، تەرمی ئەندامەکەیان لە سووریاوە گوێزراوەتەوە تاران و رۆژی سێشەممە 05-09-2023 لە رێوڕەسمێکدا بەخاکدەسپێردرێت.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە