قەڵا سەرەکییەکەی ئۆپۆزیسیۆن ئێستا لەکۆنترۆڵی سوپای سووریادایە

06-04-2018
دیار کوردە @diyarkurda
ئێستا غوتەی رۆژهەڵات کە بە یەکێک لە قەڵا سەرەکییەکانی ئۆپۆزیسیۆن ناسرابوو، لە دەستی سوپای سووریادایە.
ئێستا غوتەی رۆژهەڵات کە بە یەکێک لە قەڵا سەرەکییەکانی ئۆپۆزیسیۆن ناسرابوو، لە دەستی سوپای سووریادایە.
نیشانەکردن سووریا غوتەی رۆژهەڵات
A+ A-

رووداو-هەولێر

لە ناوەڕاستی مانگی شوباتی ئەمساڵ، حکومەتی سووریا بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنەوەی غوتەی رۆژهەڵات، بە پشتیوانی رووسیا هێرشێکی بەرفراوانی بۆسەر گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئۆپۆزیسیۆن لە غوتەی رۆژهەڵات دەستپێکرد، لەماوەیەکی کورتدا، سوپای سووریا بەشێکی زۆر لە ناوچەکانی کۆنترۆڵکردنەوە، ئێستا غوتەی رۆژهەڵات کە بە یەکێک لە قەڵا سەرەکییەکانی ئۆپۆزیسیۆن ناسرابوو، لە دەستی سوپای سووریادایە.


هێزەکانی سەر بە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لە شارۆچکەی ئەلباب لە باکووری سووریا، هاوشان لەگەڵ کڵاوسپییەکانی سووریا پێشوازییان لە ئاوارەکانی شارۆچکەی دووما لە غوتەی رۆژهەڵات دەکرد.

ژمارەی ئەو پاسانەی رۆژی چوارشەممە گەیشتبوونە ئەلباب 8 پاس بوون کە زۆربەیان خەڵکی مەدەنی لە نێویاندا ژن و منداڵ هەبوون

ئەبو سەڵاح، بەڕێوەبەری کڵاوسپییەکان لە ئەلباب رایگەیاند: "ئێستا ئێمە لە یەکتربڕی ئەبو زیندانین بۆ پێشوازیکردن لە برا ئاوارەبووەکانمان لە غوتە. تاوەکو ئێستا 8 پاس گەیشتوون، کە زیاتر منداڵ و ئافرەتی تێدابوونە. ئێمە هاوکاریان پێشکەش دەکەین و یارمەتییان دەدەین بە سەلامەتی بگەنە کەمپەکانیان."

چوونەدەرەوەی خەڵکی غوتەی رۆژهەڵات بەرەو ناوچەکانی باکووری سووریا لەکاتێکدایە کە ئێستا %95ی ناوچەکانی سەر بە غوتە لە دەستی حکومەتی سووریادان.

بەگوتەی چەکدارێکی جەیشولئیسلام، کە لە شارۆچکەی دووما بووە، حکومەتی سووریا خەڵکی ناوچەکەی سەرپشک کردووە لەوەی لە شوێنی خۆیان دەمێننەوە، یانیش بەرەو ئەو ناوچانە دەڕۆن لە دەرەوەی دەسەڵاتی سوپای سووریادان.

عیسام عومەر، چەکداری جەیشولئیسلام رایگەیاند: "بۆ رزگاربوون و هەروەها رێگریکردن لە ئەنجامدانی تاوان، جەیشولئیسلام خەڵکە بریندارەکەی هێنایە دەرەوە، رێگاکە کراوەبوو بۆ ئەوان دەڕۆشتن و بۆ ئەوانەش کە دەمانەوە."

لە ناوەڕاستی مانگی شوباتی ئەمساڵ، حکومەتی سووریا بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنەوەی غوتەی رۆژهەڵات، بە پشتیوانی رووسیا هێرشێکی بەرفراوانی بۆسەر گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئۆپۆزیسیۆن لە غوتەی رۆژهەڵات دەستپێکرد، لەماوەیەکی کورتدا، سوپای سووریا بەشێکی زۆر لە ناوچەکانی لە رێگەی زەبروزەنگ کۆنترۆڵکردنەوەو هاوکات لە هەندێک شوێنی دیکەش چەکدارانی ناچار بە رۆشتن و خۆبەدەستەوەدانکرد، ئێستا غوتەی رۆژهەڵات کە بە یەکێک لە قەڵا سەرەکییەکانی ئۆپۆزیسیۆن ناسرابوو، لە دەستی سوپای سووریادایە و پشتێکی ئەمنی تووندە بۆ دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد، لە دیمەشق.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە