لە دەوروبەری دیمەشق هەزاران کەس لە ژێرزەمینەکاندا دەژین
رووداو - دیمەشق
لەبەر مەترسی بۆردوومانەکان لە ناوچەی حەرستای دیمەشق نزیکەی 25 هەزار کەس لە ژێرزەمیندا دەژین.
دانیشتووانی ئەو ناوچەیە دەڵێن بەهۆی سەختی شەڕ و پێکدادانەکانەوە ناتوانن پێداویستییەکانی رۆژانەیان دەستکەوێت و ناچارن بۆ چەندین رۆژ لە ژێرزەمینەکاندا بمێننەوە.