رووداو دیجیتاڵ
بە مەرسوومێکى کۆمارى، سووریا مووچەى سەربازانى بەڕێژەی 50% زیاد دەکات، زیادکردنەکەش مووچەى بنەڕەتییان دەگرێتەوە.
4ـی کانوونى یەکەمى 2024، ئاژانسى فەرمیی سووریا (سانا) بڕیارەکەى بڵاوکردەوە، کە بە مەرسوومێکى بەشار ئەسەد، سەرۆکى ئەو وڵات دەرچووە.
بەگوێرەى مەرسوومەکە، 50%ـی مووچەى بنەڕەتیی ئەو کەسانە زیاد دەکرێت، کە لە کەرتى سەربازیی سووریادان.
مووچەى مانگانەى سەربازى لە سووریا لەنێوان 350 هەزار لیرە (نزیکەى 21 دۆلار) بۆ یەک ملیۆن لیرە (نزیکەى 59 دۆلار)ـە.
لە مەرسوومەکەدا هاتووە، ئەو بڕیارە لە رۆژى دەرچوونییەوە دەکەوێتە بوارى جێبەجێکردن، بۆ ئەو کەسانەى یاساى خزمەتى سەربازى سووریا دەیانگرێتەوە.
ئەو هەنگاوەى سووریا بۆ زیادکردنى مووچەى کەرتى سەربازى، هاوکاتە لەگەڵ هێرشی هێزەکانی دەستەی تەحریری شام (هەتەشە) بۆ سەر سوپای ئەو وڵاتە لە پارێزگەکانی ئیدلب، حەلەب و حەما.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ