میدیای سووریا: لە هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیلدا بۆ سەر حەلەب ژمارەیەک کەس کوژران

03-06-2024
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

میدیای فەرمیی سووریا رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، ئیسرائیل ژمارەیەک هێرشی ئاسمانیی کردە سەر شاری حەلەب و ژمارەیەک کەس کوژران. 
 
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سووریا هیچ ئامارێکی نەخستەڕوو، بەڵام گوتی: "دوژمنکارییەکە بووە هۆی شەهیدبوونی ژمارەیەک کەس و هەندێ زیانی مادیشی لێکەوتەوە."
 
چالاکڤانە خۆجێییەکانیش دەڵێن، لە هێرشەکەدا 12 سەربازی حکومەتی سووریا کوژراون. 
 
هێرشەکان باشووری رۆژهەڵاتی حەلەبیان کردووەتەوە ئامانج. تاوەکو ئێستا ئیسرائیل بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەکان رانەگەیاندووە. 
 
لە دوای دامەزراندنی ئیسرائیلەوە لە ساڵی 1948، سووریا و ئیسرائیل کەوتوونەتە جەنگەوە. 
 
لە جەنگی نێوخۆی سووریادا، ئێرانی نەیاری ئیسرائیل، هاوپەیمانی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سووریا بووە. هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل پێشتر پێگە و بارەگاکانی چەکدارانی ئێرانیشی کردوونەتە ئامانج. 
 
هێرشە ئاسمانییەکان لە کاتێکدان کە ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە کە بوونەتە هۆی کوژرانی زیاتر لە 36 هەزار کەس کە بەشی هەرە زۆریان ژن و منداڵن. 
 
ئیسرائیل لە لایێکی دیکەشەوە رۆژانە لەگەڵ حیزبوڵڵای لوبنان یەکدی تۆپباران و مووشەکباران دەکەن. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە شارى حمس، خۆپێشاندەرانى عەلەوى و ئەو هێزانەى خۆیان وەک پۆلیسی سووریا ناساندووە، پێکداهەڵپڕژان و بریندارى لێکەوتەوە.

عەلەوییەکانی سووریا رژانە سەر شەقامەکان و لە حمس قەدەخەی هاتووچۆ راگەیێندرا

لە چەند شارێکی سووریا، عەلەوییەکان رژانە سەر شەقامەکان و پشێویەکى نوێ رووی لە وڵاتەکە کرد، ئەو دۆخە نوێیە دەسەڵاتدارانى دەستەى تەحریر شامى ناچار کرد رێوشوێن بگرنەبەر و لە شارى حمس قەدەخەى هاتوچۆ رابگەیێنن، وەزارەتى ناخۆى حکومەتى راگوزەریش دەڵێت "هێرشکراوەتە سەر هێزەکانمان و کوژرا و بریندار هەبووە."