چەکدارانی تەحریر شام بەدوای لایەنگران و چەکدارانی ئەسەد دا دەگەڕێن

03-01-2025
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
ژمارەیەک لە چەکدارانی تەحریر شام
ژمارەیەک لە چەکدارانی تەحریر شام
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

چەکدارانی دەستەی تەحریر شام دەستیان بە هەڵمەتی گەڕان بەدوای چەکداران و لایەنگرانی ئەسەد کردووە. لە شاری حمس لە نێوەڕاستی سووریا بەدوای لایەنگرانی بەشار ئەسەد و ئەو چەکدارانەدا دەگەڕێن کە تائێستا چەکەکانیان رادەست نەکردووە.
 
هەندێک لە گەڕەکەکانی شاری حمس بوونەتە بنکەی یاخیبوون لە دەسەڵاتدارانی نوێ. تەحریر شامیش بە تانک و چەکی قورسەوە بەدوای یاخیبوواندا دەگەڕێت.
 
ئەبو محەممەد، بەرپرس لە دەستەی تەحریر شام دەڵێت، "لەلایەن دانیشتووانی شارەکەوە زانیاریمان پێگەیشت کە هێشتا کۆمەڵێک کەسانی نزیک لە رژێم لێرە ماون، نایانەوێت چەکەکانیان رادەست بکەن و خەڵکی ناوچەکەیان بێزار کردووە. بەپێی فەرمانی سەرکردایەتی و ئیدارەی سەربازی، ئێمە پرۆسەی گەڕان و پشکنینمان دەستپێکرد، دەستگیرمان کردن و رادەستی بەڕێوەبەرایەتیی پەیوەندیدارمان کردن."
 
لەدوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد، حمس یەکێکە لەو شارانەی زۆرترین شەڕ و پێکدادانی چەکدارانی تەحریر شام و لایەنەگرانی ئەسەدی بەخۆوە بینیوە.
 
ئەوەش بەرپرسانی نوێی سووریای ناچار کردووە لە شارەکانی لازقییە، تەڕتووس، حمس، حەمما و دێرەزوور رێکاری ئەمنیی تووند بگرنەبەر.
 
لە ئەنجامی پرۆسەی گەڕان و پشکنینی هێزە چەکدارەکان لەو شارانە، لانیکەم 300 کەس دەستگیر کراون.
 
نائیل ئەسەد، دانیشتووی حمس دەڵێت، "دوو تفەنگی راوکردنم هەیە و زۆر حەزم لێیانە، لەمێژە هەمە، ‌هێزە ئەمنییەکان هاتن و تفەنگەکانیان بینی و مۆڵەتەکانیشیان بینی. دواتر بە رێزەوە رادەستیان کردمەوە و دۆخەکە زۆر باشە."
 
دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا رایانگەیاندووە، دەبێت چەک تەنیا بە دەست دەوڵەتەوە بێت و تەواوی گرووپە چەکدارەکانیش تێکەڵی سوپا بکرێن، ئەو ئۆپەراسیۆنە تایبەتانەش بەشێکن لەو رێکارانە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەنحاریب بەرسوم، سەرۆکی پارتی یەکێتیی سریانی لە سووریا

پارتی یەکێتیی سریانی لە سووریا: لایەنە سیاسییەکانی کریستیان داواکاریی سیاسی و کولتوورییان هەیە

سەرۆکی پارتی یەکێتیی سریانی لە سووریا لەبارەی سەردانی وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا و فەرەنسا بۆ دیمەشق رایگەیاند، وڵاتانی ئەورووپا دەیانەوێت دەسەڵاتێک هەبێت هەموو پێکهاتەکان لەخۆبگرێت، "ئەم سەردانە زیاتر بۆ گەیاندنی پەیامە لەوەی دانپێدانانێک بێت."