سووریا
خۆپێشاندەرێک لە بەردەم بارهەڵگرێکی تورکیا وەستاوە کە لە شاری باب-ی باکووری سووریا سووتێنراوە. وێنە: AFP
رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی زیادبوونی گرژی و خۆپێشاندانەکانی ئەمڕۆی ناوچەی عەفرین و جەرابلووسی رۆژئاوای کوردستان چوار کەس کوژران و 20ـی دیکە برینداربوون. گرژییەکان لە 15 ناوچەدا هەن و بەهۆیەوە تووندوتیژی لێکەوتەوە.
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند: "بەهۆی مامەڵە رەگەزپەرستانەکانی تورکیا لە بەرامبەر پەنابەرانی سووریا، خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکانی پاشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممە لەو شوێنانەی لە ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی تورکیا گرووپەکانی نزیک لێیەوە بەلانیکەمەوە 15 ناوچەی گرتووەتەوە.
گرژییەکان بەپێی روانگەکە لە پارێزگای حەلەب روویانداوە، لە دەروازەکانی بابولهەوا، خربەتجۆز، ئەبین سەمعان، توامە، ئەبزمۆ، ئەتارب، دەرووبەری ئیدلیب و ژمارەیەک شوێنی دیکەی ژێر دەسەڵاتی تەحریرولشام بوون.
پپێکدادانی چەکداری لە عەفرینی رۆژئاوای کوردستان؛ تەقە لە ئۆتۆمبێلی سەربازی و بارهەڵگری تورکیا دەکرێت. pic.twitter.com/Ar24WX3ELd
— Rudaw (@Rudawkurdish) July 1, 2024
هەروەها ناوچەکانی ئەعزاز، باب و جندرێس و غەندوورە و غەزاویە و عەفرین و مارع و دەروازەی جەرابلووس، کە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی جەیشی وەتەنین، گرژی و تەقەکردن هەبووە و هێرشکراوەتە سەر ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی تورکیا.
لە شارەکانی ئەتارب و شارۆچکەی ئەبزمۆ لە دەرووبەری رۆژئاوای حەلەب هێرشکراوەتە سەر خاڵە سەربازییەکانی تورکیا.
جگە لەوە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی تورکیا, لە دەوروبەری حەلەب، شەڕە تەقە لە نێوان ژمارەیەک چەکدار و هێزەکانی سووریا لەبەردەم باڵەخانەی سەرایە لە شاری عەفرین روویداوە، بەهۆیەوە خۆپێشاندەرێک کوژرا و حەوت کەسی دیکە بریندار بوون.
سەبارەت بە هۆکاری گرژییەکە، روانگەکە رایگەیاندووە: "بەهۆی ئەو رەفتارە رەگەزپەرستانەیە کە بەرامبەر پەنابەرانی سووری لەو تورکیا دەگیرێتەبەر و حکومەتی تورکیاش لێی بێدەنگە."
هێزەکانی جەندرمە بەپێی ئەو روانگەیە تەقەیان لەو خۆپێشاندەرانە کردووە کە چوونەتە دەروازەی جەرابلووسەوە، هەروەها لە دەروازەی غەزاویە کە ژێر دەسەڵاتی دەستەی تەحریرولشام و ناوچەکانی "چڵە زەیتوون" لەیەک جیادەکاتەوە، ئاڵای تورکیا داگیراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ