درووزییەکان رێگە نادەن هێزە سەربازییەکانی ئیدارەی نوێی سووریا بچنە سنوورەکەیان

01-01-2025
سیروان عەباس
ژمارەیەک کەسایەتیی درووزی
ژمارەیەک کەسایەتیی درووزی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

گرووپە چەکدارەکانی پارێزگای سوەیدا رێگرییان لە کاروانێکی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دەسەڵاتی دەستەی تەحریری شام کرد و نەیانهێشت بچنە ناو شاری سوێداوە.
 
حیکمەت حەجەری، شێخی درووزییەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە، 1.1.2025 رایگەیاند، چەکدانان پەیوەستە بە دابینکردنی مافەکانیان لە دەستووری نوێی سووریادا.
 
حەجەری دەڵێت: "چەکەکانمان رادەست ناکەین تاوەکو دەوڵەت، دەستوور و حکومەت پێکدەهێندرێن. سیستمی نانەوەندی (لامەرکەزی) گونجاوترین سیستمە بۆ سووریا."
 
درووزییەکان نزیکەی 4٪ـی دانیشتووانی سووریا پێکدەهێنن و پارێزگای سوەیدا چەقی ناوچەکەیانە. ئەوان موسوڵمانن و خاوەن مەزهەبێکی تایبەتی خۆیانن کە بە تائیفەی موەحدین ناسراون.
 
بەپێی زانیارییەکان، چوونی ئەو کاروانە سەربازییەکە بۆ سوەیدا، بەبێ هاوئاهەنگیی پێشوەختە بووە لەگەڵ ئیدارەی خۆجێیی پارێزگاکە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزیرانی دەرەوەی فەرەنسا و ئەڵمانیا.

فەرەنسا و ئەڵمانیا: پێویستە بەرژەوەندییە ئەمنییەکانی هاوبەشە کوردەکانمان بپارێزرێن

دوای کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵات لەگەڵ دەسەڵاتدارە نوێیەکانی سووریا، وەزارەتەکانی دەرەوەی فەرەنسا و ئەڵمانیا لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا داوا دەکەن شەڕی دژی هێزە کوردییەکان بووەستێندرێت و "بەرژەوەندییە ئەمنییەکانیان" بپارێزرێت.