کارگەیەکی خشت لە پارێزگای میسان رووخا

31-12-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کارگەیەکی خشت لە پارێزگای میسان رووخا و گیانلەدەستدان و برینداربوونی 4 کەسی لێکەوتەوە.
 
دوای نیوەڕۆی رۆژی سێشەممە، (31-12-2024 ) لە قەزای قەلعەساڵح لە پارێزگای میسان کارگەیەکی خشت رووخا. 
 
محەممەد کینانی،گوتەبێژی تەندروستیی پارێزگای میسان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بەهۆی رووخانی کارگەکەوە کرێکارێک گیانی لەدەستداوە و سێ کرێکاری دیکە برینداربوون".
 
بە گوتەی گوتەبێژی تەندروستیی پارێزگای میسان، تەرمەکە رەوانەی دادپزیشکی کراوە و بریندارەکانیش بۆ چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
 
لێکۆڵینەوە لە هۆکاری روودانی رووداوەکە دەستیپێکردووە. 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی وەزارەتی دادی عێراق

وەزارەتی دادی عێراق: هیچ بڕیارێک نییە بۆ پەسندنەکردنی بریکارنامەکانی هەرێمی کوردستان

گوتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق رایدەگەیێنیت، فەرمانگەکانی دادنووسی هەرێمی کوردستان سەربەخۆن و گرێدراو نین بە وەزارەتی دادی فیدراڵییەوە. هاوکات رەتیدەکاتەوە، بریکارنامەکانی هەرێمی کوردستان پەسند نەکەن