خوێندنى باڵاى عێراق نەبەردیی پێشمەرگە دەخاتە نێو پڕۆگرامی خوێندنەوە

31-12-2024
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتى خوێندنى باڵاى عێراق بڕیاری دا؛ نەبەردیی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانى عێراق دژی داعش بخاتە نێو پرۆگرامی خوێندنى زانکۆ و پەیمانگەکان، هەروەها بۆ یادى رووداوى سپایکەر رێوڕەسم رێکبخرێت.
 
ئەو بڕیارەى وەزارەتى خوێندنى باڵا لە 30ـی تشرینى یەکەمى 2024، بە واژۆى حەیدەر عەبد، بریکارى وەزارەتەکە بۆ کاروبارى توێژینەوەى زانستى دەرکراوە، وەک وەڵامێک بۆ نووسراوێکى سعود ساعیدى، ئەندامى پەرلەمانى عێراق کە داواى روونکردنەوەى کردووە لەبارەى رێوشوێنەکان بۆ یادکردنەوەى ئەو کەسانەى لە رووداوى سپایکەر دا کوژراون. 
 
بەگوێرەى نووسراوەکەى بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵاى عێراق، ئەوان لە سەروبەندى ئامادەکردنى میتۆدى خوێندنى تایبەت بە دیموکراسی و مافى مرۆڤن، کە چەند پرسێکى تێدا جێکراوەتەوە، لەوانە "نەهامەتییەکانى دەستى هزرى تەکفیرى، باسکردنى ئەو ماوەیەى تێیدا داعش چەند ناوچەیەکى عێراق داگیرکردووە، لەگەڵ نەبەردییەکانی پێشمەرگە، هێزە چەکدارەکان، حەشدی شەعبی و خۆبەخشانى خێڵەکان بۆ ئازادکردنى ئەو ناوچانە."
 
لە ماوەی شەڕی داعشدا، پێشمەرگە لە سنوورى ناوچە کوردستانییەکانى نەینەوا، سەلاحەددین، کەرکووک و دیالە بەشداریی شەڕی ئەو گرووپەی کرد و لەئەنجامدا زیاتر لە 1600 پێشمەرگە شەهید بوون.
 
رێکخراوى داعش لە 2014 شارى موسڵى کۆنترۆڵکرد و دواتر نزیکەى سێ یەکى خاکى عێراقى کەوتە دەست، بەرلەوەى لە 2017ـدا کۆتایی بە دەسەڵاتەکەى بهێنرێت.
 
یەکێکى دیکە لە بڕیارەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵاى ئەوەیە؛ لە زانکۆ و پەیمانگەکان ساڵانە رێوڕەسم بۆ یادى "کوشتارى سپایکەر" رێکبخرێت، کە لە 12ـی حوزەیرانى 2014 زیاتر لە 1700 سەربازى فیرقەى 18ـی سوپاى عێراق، لەو سەربازگەیەدا لە پارێزگاى سەلاحەددین لەلایەن چەکدارانى رێکخراوى داعشەوە بەدیلگیران و دواتر گوللەباران کران.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی وەزارەتی دادی عێراق

وەزارەتی دادی عێراق: هیچ بڕیارێک نییە بۆ پەسندنەکردنی بریکارنامەکانی هەرێمی کوردستان

گوتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق رایدەگەیێنیت، فەرمانگەکانی دادنووسی هەرێمی کوردستان سەربەخۆن و گرێدراو نین بە وەزارەتی دادی فیدراڵییەوە. هاوکات رەتیدەکاتەوە، بریکارنامەکانی هەرێمی کوردستان پەسند نەکەن