بەرگریی عێراق ناوی وەرگیراوانی لە سوپا بڵاوکردەوە؛ دانیشتووانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیشی تێدایە

 
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی بەرگریی عێراق ناوی 10 هەزار کەسی ئاشکراکرد کە داواکارییان پێشکێشکردبوو بۆ ئەوەی وەکو خۆبەخش لە ریزەکانی سوپا کاربکەن، ئەو کەسانەی ناویان راگەیێندرا بەپێی وەزارەتەکە تیروپشکی ئەلیکترۆنییان بۆ کراوە و وەکو سەرباز لەسەر میلاکی وەزارەتەکە دەستبەکار دەبن، جگە لەوەش پێنج هەزاریش وەکو یەدەگ دەبن.
 
رۆژی یەکشەممە، 31-12-2023، وەزارەتی بەرگریی عێراق ناوی 15 هەزار کەسی بڵاوکردەوە لەوانەی پێشتر داواکارییان پێشکێشکردبوو بۆ ئەوەی لە ریزەکانی سوپای عێراق دەستبەکارببن، بەپێی وەزارەتەکە لە تیروپشکی هەڵبژاردنی ئەو کەسانەی ئەمڕۆ ناویان بڵاوکراوەتەوە رێژەی دانیشتووانی 18 پارێزگاکەی عیراق، لەگەڵ رەچاوکردنی پێکهاتەکان و کەمینەکان و کەسوکاری شەهیدان رەچاوکراوە.
 
بۆ بینینی لیستی ناوەکان، کلیک لەم لینکە بکە
 
لەنێو پارێزگاکاندا ناوی وەرگیراوانی پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆکیش لە پاڵ کەرکووک و نەینەوا و پارێزگاکانی دیکەی عێراقیش پێشکێشیان کردووە، هەیە؛ ژمارەی وەرگیراوان بەپێی پارێزگاکانی کوردستان بەمشێوەیەن: 
 
- هەولێر: 629 کەس
- دهۆک: 459 کەس
- سلێمانی: 632 کەس
 
هەروەها پێکهاتەکانیش بەمشێوەیە وەرگیراون: 
 
- تورکمان: 419 کەس
- کریستیان: 217 کەس 
- ئێزدی: 417 کەس
- شەبەک: 298 کەس
- سابیئە: 29 کەس
- فەیلی: 129 کەس