ئاگر لە فڕۆکەخانەی نەجەف کەوتەوە

31-12-2022
هێمن بابان رەحیم
کەوتنەوەی ئاگر لە فڕۆکەخانەی نەجەف
کەوتنەوەی ئاگر لە فڕۆکەخانەی نەجەف
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

هاوئاهەنگیکاری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی عێراق رایگەیاند، ئاگرێک لە کافتریای فڕۆکەخانەکەیاندا کەوتووەتەوە، بەبێ ئەوەی زیانی لێبکەوێتەوە، کۆنتڕۆڵکراوە. 
 
رۆژی شەممە، 31-12-2022، نەواس سەباح، هاوئاهەنگیکارى راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتیى بەرگریى شارستانیى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ لە کافتریای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی پارێزگای نەجەف ئاگرێکی بچووک کەوتەوە و بەهۆیەوە زیانی دارایی هەبووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، ئاگرەکەش دوای ماوەیەک لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانیی نەجەفەوە کۆنتڕۆڵکرا."
 
نەواس سەباح ئاماژەی بەوەش کرد، "ئاگرەکە لە یەکێک لە کافتریاکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف کەوتەوە و لە هۆڵەکانی فڕۆکەخانەکە نەبووە، کافتریاکەش دوورە لە هۆڵەکانی فڕۆکەخانەکەوە، ئاگرەکەوتنەوەکەش بەهۆی کەمتەرخەمییەوە روویداوە، بەڵام لێکۆڵینەوەی زیاتر لە رووداوەکە دەکەین." 
 
ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگر لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف کەوتەوە، بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئاگرەکە بچووک نییە و ژمارەیەک کەسیش لە هێزەکانی بەرگریی شارستانی و هێزە ئەمنییەکان و فەرمانبەرانی فڕۆکەخانەکە ئامادەن. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە.

پارێزگای دیالە بۆ فەرمانبەران: ئاگاداری مووچەکانتان بن نەدزرێت

بە ژمارەی نەناسراو پەیوەندی بە فەرمانبەران و مووچەخۆرانی پارێزگای دیالەوە دەکرێت. گوتەبێژی پارێزگاکە هۆشداری دەداتە کارمەند و مووچەخۆران و دەڵێت، بەهیچ شێوەیەک فریو نەخۆن، ئەگەرنا مووچەکانتان دەدزرێت.