بەهۆی دوو تەقینەوە لە بەغدا 65 کەس بوونە قوربانی

31-12-2016
نەهرۆ محەممەد
رووداو
رووداو
نیشانەکردن بەغدا تەقینەوە
A+ A-

رووداو- هەولێر

بەیانی رۆژی شەممە 31-12-2016 دوو تەقینەوەی خۆکوژی لە ناوچەیەکی بازرگانیی ناوەڕاستی بەغدا ئەنجامدران و، 65 کوژراو و، برینداریان لێکەوتەوە.

لە بەیاننامەیەکدا، عەمید سەعد مەعن، گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا رایگەیاند، هەردوو تەقینەوەکەی سنک-ی ناوەڕاستی شاری بەغدا خۆکوژی بوون و دوو کەس بە پشتێنی بۆمبڕێژکراو خۆیان تەقاندووەتەوە.




بەپێی زانیارییەکان، لەو دوو تەقینەوەیە 21 کەس کوژراون و 44ی دیکە برینداربوون، بەهۆی سەختیی برینی بەشێکیشیانەوە پێشبینی بەرزبوونەوەی ژمارەی کوژراوان دەکرێت.




پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار 


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە