بەڤیدیۆ؛ نەجم جبووری بە ئۆتۆمبێلی کارەبایی بە شەقامەکانی موسڵدا دەسوڕێتەوە

رووداو دیجیتاڵ

پارێزگاری نەینەوا یەکەم ئۆتۆمبێلی لە شەقامەکانی موسڵ لێخوڕی، کە دروستکراوی تورکیایە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی نووسینگەی پارێزگاری نەینەوا، لە چوارچێوەی رێنماییەکانی نەجم جبووری، پارێزگاری نەینەوا بۆ پاراستنی ژینگە و هەڵکردن لەگەڵ پەرەسەندنە هەنووکەییەکان لە بواری پیشەسازیی پاک، رۆژی دووشەممە 30-10-2023 پارێزگاری نەینەوا یەکەم ئۆتۆمبێلی کارەبایی جۆری TOGـی تورکی لە موسڵ لێخوڕی.
 
نووسینگەی پارێزگاری نەینەوا، دیمەنێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا دەردەکەوێت، پارێزگاری نەینەوا بە ئامادەبوونی محەممەد کوچاک، کۆنسوڵی تورکیا لە موسڵ، ئۆتۆمبێلە کارەباییەکە لێدەخوڕێت و بەنێو شەقامەکانی شاری موسڵدا دەسووڕێتەوە، ئەوەش وەک هاندانی خەڵک بۆ بەکارهێنانی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە.