سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق پێشبینیی وشکەساڵی دەکات و جووتیاران بیر لێدەدەن

31-10-2022
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
جووتیارێک بیر لێدەدات
جووتیارێک بیر لێدەدات
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ناوچەی میخشاب لە پارێزگای نەجەف لە باشووری رۆژئاوای عێراق، رۆژانێک تێیدا بەدوای نەوت دەگەڕان، ئێستا بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە بۆ سامانێکی دیکە دەگەڕێن، ئەویش ئاوە.
 
سەلاح فەرەون، جووتیارێکی ناوچەکەیە و بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و بێئاوییەوە ئەمساڵ خۆی و هاوپیشەکانی نەیانتوانیوە کشتوکاڵ بکەن، ئەو دەڵێت، "رێژەی خوێ لە کۆگەکانی ئاو زۆر بەرزە، ئەوەش واتە بۆ کشتوکاڵ گونجاو نییە، ئەمەش بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاو سەلمێندراوە؛ پێیان گوتین ناوچەکەمان بۆ کشتوکاڵ نابێت."
 
ئەمساڵ هەزار بیری ئاوی نایاسایی لە عێراق لێدراون، کە کاریگەریی لەسەر دۆخی کشتوکاڵ و وشکبوونی دەریاچەکان هەبووە. لە ماوەی شەش مانگی یەکەمیشدا، سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق 500 بیری نوێی لێداوە و پێشبینی دەکات ساڵی 2023 "ساڵێکی دیکەی وشکەساڵی" بێت.
 
جەمیل ئەسەدی، بەڕێوەبەری سەرچاوە ئاوییەکانی بەسرە دەڵێت، "کارکردن لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان لەسەر لێدانی بیر لە ناوچە کشتوکاڵییەکاندا چڕبووەتەوە، کە پێشتر پشتیان بە کانی و رووبارەکان دەبەست و ئێستا وشکبوون. بەهۆی وشکەساڵییەوە، کێڵگە و ئاژەڵەکانی ناوچەکە لە مەترسیدان."
 
بەپێی ئاماری کۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی عێراق، بەهۆی وشکەساڵی و کەمبوونەوەی ئاستی ئاوی رووبارەکانەوە، ئەمساڵ لانیکەم سێ هەزار خێزان لە هەشت پارێزگای عێراق ناچاربوون شوێنەکانیان جێبهێڵن.
 
بەپێی توێژینەوەیەکی رێکخراوی ئەنجوومەنی پەنابەرانی نەرویج، 25%ی ئەو ماڵباتە عێراقییانەی پشت بە کشتوکاڵ دەبەستن، لەم وەرزەدا زیاتر لە 90%ی بەرهەمی گەنمیان کەمبووەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق

فایەق زێدان: سێجار پۆستی سەرۆکوەزیرانم رەتکردووەتەوە و ئێستاش رەتیدەکەمەوە

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەڵێت، تاوەکو ئێستا سێ جار پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراقی رەتکردووەتەوە و ئێستاش رەتیدەکاتەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، سەرکردەکانی کورد ویستی جیاکردنەوەی هەرێمی کوردستانیان لە عێراق نییە.