بەشێک لە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەغدا راگیران

رووداو دیجیتاڵ 

پەیامنێری رووداو لە بەغدا دەڵێت، بەشێک لە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەغدا تاوەکو کاژێر 12:00ی شەو راگیراون. 
 
زیاد ئیسماعیل، پەیامنێری رووداو لە بەغدا دەشڵێت، راگرتنی گەشتەکان بەهۆی گەشتی زیاتر لە ژمارەی رێگەپێدراو بووە. 
 
هاوکات، دەشڵێت، سەرجەم گەشتەکانی هێڵە عێراقییەکان راگیراون و گەشتی هێڵە بیانییەکان ئاساییە. 
 
نوێدەکرێتەوە...