رووداو دیجیتاڵ
ئاگر لە بازاڕێکی ناوچەی سەدری شاری بەغدا کەوتەوە. بەرگریی شارستانی دەڵێت، لە کۆگایەک کەوتوەتەوە و کۆنترۆڵکراوە.
نەواس سەباح شاکر، هاوئاهەنگیکارى راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتیى بەرگریى شارستانیی عێراق رۆژی شەممە، 31-08-2024، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئاگرەکە بەیانیی ئەمڕۆ لە خانوویەک کەوتەوە کە وەک کۆگای کەرەستەی پلاستێک بەکاردەهێندرێت؛ دەستبەجێ تیمەکانی بەرگریی شارستانی گەیشتنە شوێنەکە و ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کرد".
نەواس سەباح شاکر گوتی: "جگە لە زیانی مادی، ئاگرەکە زیانی گیانی نەبووە".
سەبارەت بە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە، هاوئاهەنگیکارى راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتیى بەرگریى شارستانیی عێراق دەڵێت، لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە و تیمەکانی بەڵگەی تاوان لەو شوێنەکەن و ئەوان هۆکارەکە دیاری دەکەن.
عەمید میقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، رۆژی 21-07-2024 بە رووداوی گوت، لە 6 مانگی ئەم ساڵدا پێنج هەزار و 500 رووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ