ئاسایشی نیشتمانیی عێراق سێ تۆمەتباری بڵاوکردنەوەی هزری بەعسی دەستگیردەکات

31-08-2024
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئاماری چالاکییەکانی مانگی ئابی بڵاوکردەوە و گوتەبێژەکەی بە رووداوی گوت: سێ تۆمەتباری بڵاوکردنەوەی هزری بەعس دەستگیرکراون.
 
ئەمڕۆ (شەممە، 31ـی ئابی 2024) ئەرشەد حاکم، گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لەم مانگەدا دەزگای ئاسایش توانیویەتی لە کۆی 253 ئۆپەراسیۆنی جیاوازدا؛ 41 تۆمەتباری تیرۆر، 68 بازرگان و 57 تۆمەتباری ئەلیکترۆنی دەستگیر بکات."
 
گوتیشی، "64 تۆمەتبار بە تووندڕۆیی ئایینی، 15 ساختەکار، 5 تۆمەتباری بازرگانیکردن بە چەکی بێمۆڵەت، هەروەها 3 تۆمەتباری بڵاوکردنەوەی بیر و سیاسەتی حیزبی بەعس کە خەڵکی بەسرە و زیقارن، دەستگیرکراون."
 
گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەشڵێت، "هەر لەم مانگەدا توانراوە 57 تۆن خۆراک و دەرمانی ماوە بەسەرچوو یان بە قاچاخ هێنراو دەستیان بەسەردا بگیرێت."
 
بەگوێرەی ئاماری دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، لە مانگی رابردووشدا 254 تۆمەتبار بەتۆمەتی هەمەجۆر دەستگیرکراون و دەستیش بەسەر زیاتر لە 1500 تۆن خۆراک و دەرمانی ماوە بەسەرچوو و نایاساییدا گیراوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاری هەولێر لە وەرزی زستان. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

شەپۆلێکی باران عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

لە بەیانیی ئەمڕۆوە تەمێکی چڕ ژمارەیەک ناوچەی عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە. سبەی باران دەستپێدەکات و رۆژی هەینی بارانەکە لە هەرێمی کوردستان چڕ دەبێتەوە.