لە ئەنبار منداڵێکی دوو سەر لە دایک بوو

59 خولەک له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای ئەنبار منداڵێک بە جەستەیەکی دوو سەر لەدایکبووە و تەندروستیى ئەنبار دەڵێت: تەندروستیی منداڵەکە جێگیرە.
 
ئەمڕۆ شەممە، 31ـی ئابی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیى ئەنبار بڵاوىکردەوە، "ستافى پزیشکانی پسپۆڕ لە نەخۆشخانەى قائیم سەرکەوتنێکى گەورەیان بەدەستهێناوە لە نەشتەرگەرى بۆ لەدایکبوونى منداڵێکی دوو سەر."
 
تەندروستیی ئەنبار حاڵەتەکە بە دەگمەن دەزانێت و ئەوەشى روونکردووەتەوە "منداڵەکە بە دوو سەرەوە لەدایکبووە، واتا دوو سەر بە یەک جەستەوە نەک دووانەیەکى بەیەکەوە نووساو."
 
دواى لەدایکبوونى، کۆرپەکە رەوانەى هۆڵى کۆرپەى نەباکام کراوە بۆ ئەوەى چاودێرى بکرێت. بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، "تەندروستیی کۆرپەکە جێگیرە."
 
بەڕێوەبەرایەتیى تەندروستیى ئەنبار ئاماژە بەوەش دەکات، "نەشتەرگەریی لەدایکبوونەکە بە سەرکەوتوویى کراوە، حاڵەتەکەش و لە رووى زانستى پزیشکییەوە پێى دەوترێت dicephalic parapagu".

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو پۆلیس لە نەینەوا

لە نەینەوا ئەو گەنجانەی مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتییان هەیە دەکرێنە پۆلیس

لە پارێزگای نەینەوا ئەو گەنجانەی مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتییان هەیە و مەرجی شیاندیان تێدایە، دەکرێنە پۆلیس. سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دەڵێت: پرۆسەکە دەستیپێکردووە.