سوپای ئەمریکا: بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزە عێراقییەکان 15 چەکداری داعشمان کوشت

31-08-2024
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا - سێنتکۆم رایدەگەیێنێت، بە هاوبەشی لەگەڵ هێزە عێراقییەکان 15 ئەندامی داعشیان لە رۆژئاوای عێراق کوشتووە. سێنتکۆم دەڵێت، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا حەوت سەربازیان بریندار بوون. 
 
رۆژی شەممە، 31ـی ئابی 2024، فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا – سێنتکۆم لە لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، بەرەبەیانی پێنجشەممە بە هاوبەشی لەگەڵ هێزە عێراقییەکان هەڵمەتێکیان کردووە و تێیدا سەرکردەکانی داعشیان بەئامانج گرتووە. 
 
هەروەکو سێنتکۆم ئاماژەی پێ کردووە، "لە هەڵمەتەکەدا 15 ئەندامی داعش کوژراون و هیچ کەسێکی سیڤیلیش نەبووەتە قوربانی".
 
بەرپرسێکی سوپای ئەمریکا بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، "حەوت سەربازیان لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکە دا بریندار بوون و دۆخی تەندروستیی سەرجەمیان جێگیرە." 
 
فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا باسی لەوە کردووە ئۆپەراسیۆنەکە لە "رۆژئاوای عێراق" کراوە، بەڵام بەدیاریکراوی ئاماژەی بە شوێنی ئۆپەراسیۆنەکە نەکردووە: "ئەندامەکانی داعش چەندین چەکی وەکو نارنجۆک و بۆمبی چێندراویان پێبووە و پشتێنەی بۆمبڕێژکراویان لەخۆیان بەستاوە".
 
سێنتکۆم لە راگەیێندراوەکەدا دەڵێت، "داعش وەکو هەڕەشەیەک بۆ سەر ناوچەکە، هاوپەیمانەکانمان و وڵاتەکەمان بەردەوامە. ئێمە لەپاڵ هاوپەیمانەکانمان و لەگەڵ هاوبەشە عێراقییەکانمان بەردەوام دەبین لە راوەدوونانی ئەو تیرۆریستانە."
 
ئەو ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەی نێوان عێراق و ئەمریکا لەکاتێکدایە، گفتوگۆکانی عێراق و ئەمریکا لەبارەی داهاتووی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق بەردەوامە. 
 
ئەمریکا دوو هەزار و 500 سەربازی لە عێراق و 900 سەربازی لە سووریا لە چوارچێوەی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش جێگیر کردووە. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

  وێنەى ئاڵاى پێشووى عێراق لەسەر 'درووشمى یادگاری'ـیەکە

یەکێتیی تۆپى پێى بەحرێن داوای لێبووردن لە عێراق دەکات

یەکێتیی تۆپى پێى بەحرێن داواى لێبووردن لە حکومەت و گەلى عێراق دەکات، بەهۆى بوونی وێنەى ئاڵاى پێشووى عێراق لەسەر 'درووشمى یادگاری'، کە بەر لە دەستپێکردنی یارییەکە دا لەنێوان کاپتنی هەردوو هەڵبژاردەکە دەگۆڕدرێتەوە.