رووداو دیجیتاڵ
دەستەی دەستپاکیی عێراق رایگەیاند، لە مانگی حوزەیرانی ئەم ساڵدا رێگرییان لە دزینی 60 ملیار دینار کردووە.
دەستەی دەستپاکیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا، ئامارەکانی پەیوەست بەو پارانەی بڵاوکردەوە کە بەپێی دەستەکە پارێزگاریان لێکردووە، پارەکەش 60 ملیار و 876 ملیۆن و 231 هەزار دینار بووە و نەیانهێشتووە بدزرێن.
ئەو پارانە بەمشێوەیە دابەشدەبن:
- ئەو پارانەی لەرێگەی رێککارەکانی پارێزگاری یان بەرپەرچدانەوەوە ئاشکراون:
56 ملیار و 951 ملیۆن دینار
- ئەو پارانەی بەپێی بڕیاری دادگە گەڕێندراونەتەوە:
132 ملیۆن و 480 هەزار دینار
- ئەو پارانەی بە کردەیی گەڕێندراونەتەوە:
42 ملیۆن و 496 هەزار دینار
- ئەو پارانەی رێگە لە بەفێڕۆدانیان گیراوە ، بە پشتبەستن بە رێککاری پارێزبەندی:
3 ملیار و 750 ملیۆن دینار
هادی سەلامی، ئەندامی لیژنەی دەستپاکیی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ ئەوەی پێیوایە ئەو کارانەی کراون باشن، بەڵام دەڵێت: "قەبارەی گەندەڵی مانگانە بە سەدان ملیۆن دۆلار دەبێت و دەگاتە ملیاریش، بۆیە ئەوە پارانەی هەیە و ئاشکرا دەکرێن و رێگە لە بەفێڕۆدانیان دەگیرێت لەلایەن دەستەی دەستپاکی، زۆر کەمن، هۆکاری سەرەکییش ئەوەیە گەندەڵکارانی گەورە دەستگیرناکرێن."
بە گوێرەی شەفافیەتی نێودەوڵەتی، لەنێو 180 وڵاتدا، عێراق لە رووی گەندەڵییەوە لە ریزی 157مینە؛ ساڵانە سەروو 200 ملیار دۆلار لە پڕۆژەی ساختە و وەهمی سپی دەکرێتەوە و دەدزرێت.
بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکان؛ لە عێراق بێکاری 16.5%؛ هەژاری 25% و هەڵاوسان 12.3%یە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ