عێراق جۆرە تۆویێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەبیابانبوون دەچێنێت

15 کاژێر له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

مانگی سووری عێراقی بە هاوکاریی خاچی سووری نێودەوڵەتی، مانگی سوور و خاچی سووری سویدی، بۆ بەرەنگاربوونەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ، دەستی کردووە بە پڕۆژەی کشتوکاڵی زیرەک بۆ چاندنی جۆرە گیایەک کە بۆ "ئالیکی ئاژەڵ" بەکاردێت و  بە "حەشیشی سوودانی" ناسراوە. 
 
ئەمڕۆ (چوارشەممە، 31ـی تەمموزی 2024) نەوار عەبدولقادر، بەڕێوەبەری بەشی بیناسازی و تەندروستی ژینگەیی لە کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی، بە رووداوی راگەیاند، "بۆ یەکەمجار پڕۆژەی چاندنی ئالیکی ئاژەڵ لەو پارێزگایانە جێبەجێ کراوە کە زۆرینەی زەوییەکانیان رووبەڕووی بەبیابانبوون بووونەتەوە، ئەمەش یەکێکە لە پڕۆژە هەرە گرنگەکان بۆ پاڵپشتی و باشکردنی بژێویی جووتیاران و ژیانەوەی زەوییەکانیان."
 
ئاماژەی بەوەش کرد، "گرنگیی چاندنی ئەم جۆرە ئالیکە لەوەدایە؛ پێویستی بە کەمترین ئاوە و بەرگەی شۆرەکات (خاکێک رێژەی خوێی زۆر بێت) دەگرێت، جگە لەوەی دەوڵەمەندە بە پرۆتین و بەهای خۆراکیی زۆری تێدایە کە بۆ ئاژەڵ بە سوودە."
 
سەبارەت بەو پارێزگایانەی پڕۆژەکەیان تێدا جێبەجێ کراوە، نەوار عەبدولقادر دەڵێت، "پڕۆژەکە بەچەند قۆناخێک جێبەجێکراوە، کە 23 دۆنم لە زیقار، 16 دۆنم لە دیوانییە و 12 دۆنم لە بابل چێندراوە و، 2 دۆنم بە هەر جووتیارێک دراوە. زەوییەکانیش بە دوو ئاراستەی پێچەوانە کێڵدراون؛ بۆ دڵنیابوونەوە لە چاندنی بەرهەمەکە بە شێوەیەکی گونجاو، هەروەها حەوزی ئاو و تۆڕێکی ئاودێری بە ئامێری رشێنەرەوە ئامادەکراون؛ لەگەڵ پێدانی بڕێکی زۆری تۆو و پەین بە جووتیاران، کە لەلایەن رێکخراوی کشتوکاڵی جیهانییەوە دابین کراوە."
 
ئالیکی ئاژەڵ "حەشیشی سوودانی" وەک بەرهەمێکی هاوینە لە زۆر وڵاتی جیهاندا دەچێنرێت؛ ئەویش بەهۆی خێرا گەشەکردن، پێدانی بەرهەمی زۆر و بەرگەگرتنی لە کەشی گەرم و وشکەساڵیدا. ئەم جۆرە ئالیکە دەتوانرێت لە ساڵێکدا سێ جار دروێنەی بکرێت.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

رێکخراوێکی ئابووری: بەغدا نزیکەی 50٪ـی کارەبای عێراق بەکاردەهێنێت

سەرۆکى رێکخراوێکى ئابووریى عێراقى رایگەیاند، بەغدا نزیکەی 50%ـی کارەبا بەرهەمهێندراوى عێراق بەکاردەهێنێت، ئەویش بەهۆی زۆری باڵەخانەکان و بەکارنەهێنانی سیستەمی دابڕێنەری گەرمی و ساردی لەو باڵەخانانەدا.